..

..



ڕۆژی شەممە ١٢ی مانگی گەلاوێژ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٣ی مانگی ئووت، بێدادگای ڕژیم محاکەمەی ئیسماعیل بەخشی، عەلی نەجاتی، سپیدە قولیان، ئەمیر ئەمیرقولی، ساناز ئەڵاهیاری، ئەمیر حسێن محەممەدی فەرد، عەسەل محەممەدی کرێکارانی حەوت تەپە، نەشریەگام، گیراوەکانی ئەوەڵی مانگی مەی پێکدێت. بێدادگایەک کە بەیانی جەوهەری لە ڕادەبەر سەرکوتگەرانە و کۆنەپەره‌ستانەی ڕژیم و هەم نیشانەی لاوازی ڕژیمێکە کە لەگەڵ پرسیارێکی گەورەی وەک چلۆن لەگەڵ خەڵکی توڕەدا بەرەو ڕوویە. لە ڕوانگەی ڕژیمەوە هه‌ندێكیان تاوانبارن بۆ ئەوەی کە ڕێبەری خەباتێکی درەوشاوەی کرێکارین بۆ سەرەتایی ترین حقوقی ئینسانی دەستیانداوه‌ته‌ دەربرینی ناڕەزایەتیی. هه‌ندیکی تر بەناو تاوانبار بۆ ئەوەی کە بۆ دیفاع لەم کرێکارانە کە لەژێر چەرخ دەندەکانی ماشێنی سەرمایەداراندا دەپلیشێنەوە، ڕاپەڕیون و بەشێکی تر هاتونەتە سەرشەقام تا ڕێز لە ڕۆژی جیهانی کرێکار بگرن. مەگەر تاوانی ئیسماعیل بەخشی و عەلی نەجاتی چی بوو؟ بێجگە لەوەی کە خوازیاری دانی چەندین مانگ حقوقە دواخراو، گەڕانەوە بۆسەر کاری کرێکارانی دەرکراو، بۆنە نەدراوەکان شەفافیەت لە خوسوسی سازی، شەفافیەت سەبارەت بە چارەنووسی بە هەزاران هێکتار لە زەویەکانی حەوت تەپە، کۆنترۆڵی مودیریەت و بارودۆخی ماڵیی کارخانەکە بوون. ڕژیم بە محاکەمە کردنیان دەیەوێ کرێکاران و خەڵک چاوترسێن بکات تا لەبیری مانگرتنی کرێکاری و ناڕەزایەتییدا نەبن. بەڵام له‌ ڕاستیدا قەیرانی ئابووری کۆمەڵگا وەها قوڵ بۆتەوە کە بابەتی خەبات لەدژی ڕژیمی کردۆتە بابەتی مان و نەمانی بە ملیۆن کەس لە خەڵک و بە تایبەت کرێکاران و زەحمەتکێشان. خەڵک لە ئەزمونی چل ساڵ ده‌سه‌ڵاتی دەوڵەتی سەرمایەداریدا بۆی دەرکەوتووە کە هێچکام لە باڵەکانی ڕژیم ڕێگا چارەیەکیان تەنانەت بۆ هێور کردنەوەی قەیرانەکە نییە. تەوەڕوم، گرانی، هەژاری و بێ خانه‌ولانی لە لایەکەوە و ئێختیلاس، دزی گەورە، تاڵان چێتی ئالیگاریشی ماڵی و هەزینەی بەرزە فڕیەکانی ڕژیم لە دەرەوەی سنوورەکان لە لایەکی دیکەوە ڕۆژانە بەشێکی تر لە خەڵک فڕێئەداتە قوڵایی کۆمەڵگاوە. و ئەم بارودۆخە بەستێنێکی عەینی ناڕەزایەتییە کە لە مانگی بەفرانباری ٩٦وە دەستی پێکردووە و هاوکات بۆتە بەستێنی عەینی خەباتی کرێکارانی حەوت تەپە، فولادی ئەهواز، پێتروشیمییەکان، کرێکارانی ڕیگای ئاسن، مۆعه‌لیمان، خانەنشین كراوان، شۆفیر کامیۆنەکان، ژنان و هەڵسوراوانی ژینگەیی و هەموو ئەو خەڵکەی کە دەبێ لە نێو کارخانەکان و کارگاکان، لە پەڕاوێزی شارەکان و لەپاڵ شەقامەکان لە بەشە نا ڕەسمییەکاندا ئاخرین تواناییەکانیان هەراج بکەن.

لەگەڵ گشت ئەمانەدا قەیرانە بێچارەسەرە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان و وێڕای گشت سەرکوتگەریەکانی ڕژیم لە بەرەنگار بوونە لەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەڵکدا، کێ دەتوانێ بڵێت کە دوای ئاخیزی مانگی بەفرانباری ٩٦ گۆڕانی هاوسەنگی هێز لە کۆمەڵگادا بە قازانجی جەماوەری ملیۆنی خەڵکە. ئەم گۆڕانی هاوسەنگییە، بەڵام دەتوانێ ئەگەر بێتو نەتوانین لە بارودۆخی لەباری ڕەخساو بۆ داگیر کردنی سەنگەری تازە بەهرە وەربگرین، بە قازانجی دوژمن بگۆڕێت. پشڕەویەکانی دواتر و دەستەبەر کردنی سنگەری تازە زیاتر لە هەموان لە ئەستۆی ئەو چینە شۆڕشگێرەیە کە دەبێ بەدیلی خۆی لە بەرانبەر بەدیلی سەرمایەدارانە و وەحشیانەی حاکمدا دابنێت. ئەوە ڕاستە کە ناڕەزایەتیی کرێکاری لەم یەک دوو ساڵەی دواییدا گەشەی چۆنایەتی کردووە. ئەوە راستە کە دروشمی کرێکارانی حەوت تەپە و فولادی ئەهواز” نان، کار، ئازادی، ئیدارەی شوڕایی” بووه‌تە دروشم و موتاڵاباتی بزوتنەوە ڕادیکاڵە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوە ڕاستە کە کرێکاران لە مەیدانی نەبەری خۆیاندا لە گەڵ سەرمایەداران و دەوڵەتەکانیان زۆربەی کات لەگەڵ بنەماڵەکانیان واتە هەموو تاکەکانی چینی کرێکار دەردەکەون. ئەوە راستە کە درێژەی گۆڕانی هاوسەنگی هێز تا بە چۆکدا هێنانی ڕژیم زیاز و پێداویستیەکی هەیە کە فەراهەم کردنی لە هەوان زیاتر لە ئەستۆی چینی کرێکارە، ئەوە راستە کە لە کاتی ئیستادا بزوتنەوەی کرێکاری ئێران ڕێبەرییەکی بوێری هەیە کە خراوەنەتە زیندان، بەڵام لە عەینی حاڵدا هەوان دەزانین کە ژمارەیەکی کەمی ئەم ڕێبەرە بوێرانە بۆ بەرەوپێش بردنی بزوتنەوەی کرێکاری بەس نییە، هەموان دەزانین کە لە ناخی هەموو ئەم سەرکوتگەریانەی ڕژیمدا، لە ناخی هەموو دەست و پەنجە نەرم کردنەکان لەگەل دەرکران، لەگەڵ بێکاری و لەگەڵ هەژاری گیانتاوێن، پێشڕەوانی کرێکاری توانیویانە کۆمەڵێک ڕێكخراوی سەربەخۆی کرێکاری پێکبێنن، بەڵام چ پێشڕەوانی چینەکە و چ ئەوانەی کە خۆیان لەگەل سوخت و سازی چینەکەدا تەعریف دەکەن باشتر لە هەرکەسێکی تر دەزانن کە بزوتنەوەی کرێکاری ئێران هێشتا گەلێک کەم و کەڕی بنەڕەتی بۆ بەرەپێش چوونی هەیە، هێشتا خەباتەکەی پڕژوبڵاوە هێشتا ڕێكخراوی سەرتاسەری نییە، هێشتا لە بەدەست نەبوونی حیزبی سیاسی خۆیەوە کە بوبێتە بەشێکی جیانەکراوە لە چینی کرێکار، ئازار دەکێشێت و ڕاست بەم دەلیلەیە کە هێشتا ناتوانێ لە گرنگ ترین چەکی خەباتەکەی واتە مانگرتنی سەرتاسەری بەهرە وەربگرێت. وڵام بەم کێشانە پێویستی ئەمرۆی بزوتنەوەی کرێکارییە و لە نانی شەو بۆی گرنگ ترە.

بێگومان بەیانییەی” کۆمەڵێک لە کرێکاران و هەڵسوراوانی کرێکاری سنە” لە سەروبه‌ندی بەرپا کردنی بێدادگای ڕژیم و لە پشتیوانی لە کرێکارانی زیندانی و گیراوەکانی ئەوەڵی مانگی مەی هەنگاوێکی بە نرخە، نە تەنیا لەبەر ئەوەی کە ئەوان وێڕای سیاسەتە سەرکوتگەرانەکانی ڕژیم ئامادەی دانی هەزینەن بۆ دیفاع لە هاو چینەکانیان، بەڵکوو زیاتر لە هەموان دەربڕینی هاوپشتی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستان و هەڵسوراوانی کرێکاری لەگەڵ خەباتی سەرتاسەری کۆمەڵگایە. بەڵام لەگەڵ ئەوەدا دەبێ بوترێت کە بزوتنەوەی کرێکاری ئێران پێویستی بەوە هەیە کە بە وەها هێزێکەوە ئامادە بوونی خۆی رابگەیەنێت تا هەزینەی ڕژیم بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ خەباتی کرێکاری و جەماوەری بەرێتە سەرەوە. بەم جۆرە ئەگەر پرسیاری ناوەندی بۆ ڕژیم چلۆنایەتی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ناڕەزایەتیی کرێکاری و جەماوەریە، بۆ بزوتنەوەی کرێکاری پرسیاری ناوەندی ئەوەیە کە کام هەنگاو بۆ سەرتاسەری کردنەوەی خەباتەکەی، و بۆ دروست کردنی ڕێكخراوە چینایەتی و سیاسیەکانی هەڵدێنێتەوە.

لەبیرمان نەچێت کاتێک کە ئیسماعیل بەخشی و سپیدە قولیان دوای یەک مانگ زیندان ئازار و ئەشکەنجە و دانانی وەسیقە، دەستیان دایە بلاو کردنەوەی ئیدیعانامەکەیان لەدژی ڕژیم لە پیوەند لەگەڵ ئەو ئەشکەنجە وەحشیانەیە، سەرلەنوێ حەوت تەپە و مانگرتنی قارەمانانەی و ڕێبەرانی بوێریی هاتنەوە نێوەراستی مەیدانی کۆمەڵگا و بۆچی ئەم جارە محاکەمە کردنیان دوای ٦ مانگ نەبێتە دەرفەتێک بۆ ناڕەزایەتیی گشتی و هاتنە مەیدانی بەرینی چینی کرێکار و بزوتنەوە ڕادیکالە کۆمەڵایەتییەکان. ڕژیم رەنگە لە بێدادگاکەیدا ئەم ڕێبەرە بوێرانە و داکۆکیکاری خۆراگری بزوتنەوەی کرێکاری بە زیندانی درێژ ماوە مەحکوم بکات. بەڵام کەس دەتوانێ بڵێت تا ئێرەش ئەوان شوێن پێیەکیان لە کۆمەڵگادا جێ هێشتوە کە لە زەینیەتی ئەم کۆمەڵگایەدا شیوای سڕینەوە نییە. کێ هەیە بتوانێ بڵێ کە چینی کرێکار ناتوانێ کۆمەڵیک ڕێبەری بوێری دیکەی لە شێوەی ئیسماعیل بەخشی و عەلی نەجاتی بێنێتەوە مەیدانی کێشمەکێشە چینایەتییەکان. و کێ دەتوانێ بڵێت کە داکۆکیکارانی خۆراگری وەک سپیدە قولیان و عەسەل محممەدی و هەموو ئەوانەی کە لە زینداندان، کۆمەڵیک سیمای کەم وێنەن لە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی خەڵکدا.


Report Page