..
ئێستا چەندین حەفتەیە کە مێدیاكان باس لە توندبوونەوەی فەزای جەنگی و مەترسی بشێوی گەورەتر لەناوچەکەدا دەکهن. ڕژیم بارودۆخی نابەسامانی ئابووری و قەیرانە هەمە لایەنەکان لە کۆمەڵگادا ئاڕاستەی ئەمفەزا جەنگییە و تەحریمەکان دەکات. لە خامنەییەوە تا ڕووحانی، لە زەریفەوە تا فەرماندەکانی سپا و ئیمامجومعەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمن ڕادەگەیەنن. بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە لە پشتپەردەی هەموو ئەم تەبلیغاتەوە، زەمینە سازی بۆ وتووێژ دەکرێت. مێژووی کۆماری ئیسلامیی ئهوكات کەباس لەسەر سازش لەگەڵ ڕۆژئاوایە، کەمتر ڕوویداوە کە هەراوهوریا وەڕێ نەخرێت و خەڵک بۆ دیفاع لەئاڕمانی بەناو شۆڕشی ئیسلامیی بانگەواز نەکرابن و بەردەوام دیومانە کە لە ناخی ئەم هەراو هوریایەداخەریکی زەمینە سازی وتووێژ و سازشی” قارەمانانە” بوون. لە کات و ساتی ئێستاشدا ئەم سیناریۆیە بەشێوەیەکی تر هاتووهتە مەیدان. وەها فو بە سورنای فەزای جەنگیدا دەکەن کە گویا هەموو شەیتانە گەورە وچکۆلەکان کۆبوونەتەوە تا بێنە شەڕی ئەوەی کە سەرانی ڕژیم پێی دەڵێن، دەستکەوتەکانی شۆڕش. لهڕاستیدا کێشەی ڕاستەقینەی ڕژیم نە مەترسی هێرشی دەرەکی، نە لەگەڵ مەترسی پیلانی بەرەی یەکگرتوویشەیتانە گەورە و چکۆلەکان بەڵکوو کێشەیەکە کە لە لایەن بزوتنەوەیەکی بەرینی ناڕەزایەتیی وموتاڵباتییەوە هەڕەشە لە ڕژیم دەکات. ئەگەرچی لە ناوەندی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتیەدا چینی کرێکار بەداخوازی و موتاڵباتەکانییەوە قەراری گرتووە بەڵام ئاستەکەی گەلێک بەرین ترە لە ناڕەزایەتیی و مانگرتنیکرێکاران. لە خانەنشینانەوە تا مۆعهلیمان، لە ژنانەوە تا خوێندکاران، لە شۆفیر کامیۆنەکانەوە تاکامیۆنداران، لە قوربانیانی وێران بوونی ژینگەوە تا کۆڵبەران، لە کارتۆن خەوەکانەوە تا مندالانی کار، لە ماڵبهتاڵانچووانهوه تا نەخۆشەکان و لە ڕاستیدا زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بە داخوازی و موتاڵباتی گەلێک بەرینو جۆراوجۆر و لە شکڵ و شێوازی جیاوازدا هاتوونهته مهیدان. کافیە کە چاوێک بە هەمان ڕێژه لەو ڕاپۆرتانەیکە لە مانگی پوشپەڕدا لە مێدیا كۆمهڵایهتییهكاندا بلاو بوونەتەوە بکەین تا هەم ئاگاداری ئاست و هەم جۆراوجۆری موتاڵبەکان بین. تەنیا لە مانگی پوشپەڕی ئەمساڵدا زیاتر لە سەد مانگرتن، ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەیکرێکاری ڕوویانداوە. کرێکاران لە ناڕەزایەتیی بە بهكردهوه دهرنههاتنی تەرحی قەراردادی بهكۆمهڵ، لەناڕەزایەتیی بە نەدرانی چەندین مانگ حهقدهستیان، ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی بیمە کۆمەڵایەتییەکان،ناڕەزایەتیی بە نزیکەی ٣٠ تا ٤٠ مانگ حهقدهستی دواخراو و سەنەواتی کۆتایی کرێکارانی بێکار کراو،ناڕەزایەتیی بە دانی پچڕ پچڕی چەندین مانگ حقوق، هەڕەشە به لهسهر كاردهركردن و دەیان نموونهی دیكه. لەگەڵ ئەوەدا بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان لە ساڵێ رابردوودا بە گشتی٦٧ هەزار و ٩٠٠ شکایەت لە لایەنکرێکارانەوە لە وەزارەتی کار، سازمانی تەئمینی ئیجتماعی و دیوانی باڵای عەداڵەتی ئیداری تۆمار کراوە.
وتمان کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی تەنیا بە حهرهكهتی کرێکاران لە کارخانە و دامەزراوەدەوڵەتییەکان سنوردار نابێتەوە. لە مانگی پوشپەڕدا کۆمەڵیک لە موڕەبیانی پێش دەبستانی سەرتاسهریولات لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆعهلیمانی کاتی دەستیان دایە کۆبوونەوە لەبەردەم مەجلیس. ئەوان خوازیاریدامەزراندنی ڕەسمی لە ئاموزش و پەروەرشدان. ناڕەزایەتیی ئەوان ئاستێکی بەرینتری لە کۆبوونەوەیبهرامبهر مەجلیس بە خۆیەوە گرتووە و لە ژمارەیەک لە شارەکان ئەوان لەبەردەم ئیدارەی ئاموزش و پەروەرشدەستیان داوەتە کۆبوونەوە. هاوکات موعهلیمانی نێهزەتی سەواد ئاموزی لە درێژەی ناڕەزایەتی خۆیاندا لەبهرامبهر بینای ئیدارەی ئیستخدامی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی خانەنشینان لە ڕۆژی ٢٥ مانگی پوشپەڕ بەبۆنەی ڕۆژی تەئمینی ئیجتماعی لە بهرامبهر وەزارەتی کاردا درێژەی ناڕەزایەتیەکە کە بە تایبەت خانەنشینانلە سهروبهندی بزوتنەوەی مانگی بەفرانباری ٩٦وه ههتا ئێستا چەندین جار ڕیکیان خستووە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە نەوەد لەسەدی پەرهستاران بە تەحریم کردنی هەڵبژاردنی نیزام پەرهستاری،ناڕەزایەتییەکانیان پیشاندا. و هەموو ئەمانە لە حاڵیکدایە کە لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا، پەرهستارانچەندین مانگە حقوقیان وەرنەگرتووە. تەنیا یەک نمونە لەم بارەیەوە نەدرانی ٧ مانگ حقوقی کارمەندانیکەرتی تایبەتی نەخۆشخانەکانی رام هۆرمۆز و رامشەهرە. نەدرانی حقوق شاملی دوکتۆرەکانیش بووە بەشێوەیەک کە لە کلینیکی پسپۆڕیی دەرمانیی گەچساران، پزیشکەکان ٣ ڕۆژ لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانیموتاڵباتیان دەستیان دایە مانگرتن. لەم نێوانەدا نابێ حهرهكهتی رادیکاڵی بزوتنەوەی خوێندکاری لەبیربکرێت. ناڕەزایەتییەکانیان بە ئاشکرایی هەم ناوەرۆکی سیاسی و هەم موتاڵباتی تایبەتی خوێندکارانیتێدایە. لە هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانەوە گرتویەتی تا ناڕەزایەتیی بە هێرش بۆسەر کچانی خوێندکار، لەکەیفیەتی خۆراکەوە تا خوسوسی سازی، لە زیاد بوونی شەهریەوە تا سیاسەتی هەڵاواردنی ڕەگەزی، لەناوەرۆکی کتێبە ئاموزشییەکانەوە گرتویەتی تا چۆڵ کردنی خابگاکان لیستێکن لە داخوازی ناڕەزایەتیخوێندکاران.
ئەگەرچی ڕژیم لەگەڵ چالاکانی دیفاع لە ژینگە گەلێک سەرکوتگەرانە بەرەوڕوو بۆتەوە ژمارەیەکانیکوشتووە و ژمارەیەکیانی خستۆتە زیندان، بەڵام ئێستا ئاستی ئەم بزوتنەوەیە لە سنوورەکانیهەڵسوراوانی ئەم بوارە دەرچووە و گەلێک لە خەڵک کە قوربانیانی وێرانبوونی ژینگە، وێرانییەکانی لافاو ووەشکساڵیشن گرتۆتەوە. خەڵک ئیستا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەر بە بێ ئاوی و کەیفیەتیخراپی ئاو، سەبارەت بە دروست کردنی پالاوگەکانی ئاوەرۆ لە پاڵ ناوچە مەسکونییەکان و مەزراکاندا بەرپادەکەن. ئەگەر بە گشت ئەمانەوە ناڕەزایەتیی بەردەوامی ڕۆژانەی ژنانیش لەدژی حیجابی ئیجباری وئاپاڕتایدی ڕەگەزی، ناڕەزایەتی دەستفرۆشەکان، شۆفیر تاکسییەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەم ئەنداماننیسبەت بە یارمەتی ناکافی لە بهرامبهر وەزارەتی بێهداشت، ناڕەزایەتیی قەسابەکانی گەچساران سەبارەتبە سەرگەردانی پیشەییانی پێوە زیاد بکەین، ئەوکات دهتوانین بڵێین کە کێشەی سەرەکی ڕژیم لەگەڵبزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی بەرین و سەرتاسەرییە کە هێچ ڕێگا چارەیەکیان بۆی نییە. نەسیاسەتی خوسوسی سازیە بەرینەکان و نە هیوادار بوون بە هاتنی سەرمایەی دەرەکی دەردێکی دەوانەکردووە. ئەگەر خوسوسی سازی حەوت تەپە و فولادی ئەهواز درەوشاوە ترین خۆڕاگری و خەباتی کرێکاریبەدیهێناوە و دروشمی” نان، کار، ئازادی، ئیدارەی شوڕایی” کردە ئاڵقەی پێوەندی گەلێک لە خەباتەکان،ئێستا نۆرەی ئێران خۆدرۆ و سایپایە کە ڕژیم لە بەر رۆشنایی فەزای جەنگیدا بچێت بەشوێن ئامانجەخراپەکانیدا لەم دوو دامەزراوە بەرهەمهێنانەشدا.
ئەم بارودۆخە لە گرنگترین بەشی پیشەسازی وڵاتدا واتە نەوت و گازدا ههر به ههمان شێوهیه، لەوێشداوەحشیانە ترین هێرش بۆسەر کرێکاران بە سپاردنی بەشێکی زۆری ئەم پیشەسازیە بە پەیمانکاران سازماندراوە بەشێوەیەک کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا ڕاگەیەندراوە کە لە موجتەمەعی گازی پارسی جنوبی لە ١٠هەزار کەس کارمەندی ئەم شیرکەتە تەنیا ٤ هەزار کەس قەراردادی ڕەسمیان هەیە و مابەقی کارمەندانیپەیمانین کە لە گەلێک لە مافەکانی کرێکارانی ڕەسمی لەوانە لە بهكردهوه دهرنههێنانی گهڵاڵهی ڕیزبەندی كارهسهخت و زیانبارهكان، نەدرانی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش بوون و لە زۆرێک لە حالەتەکاندا دەستیخاوەنکار بۆ بێکار کردنیان کراوەیە.
گومانی تێدا نییە کە كەڵەکە بوونی سەرجەم ئەم موتاڵبات و بێ تواناییانەی رژیم لە ولامدانەوە پێیانبوارێکی لەباری بۆ ئاخێزە جەماورییەکان و بەستێنێکی گونجاوە بۆ حەرەکەتی کۆمەڵگا بەرەو یەکلاکردنەوەی تەکلیفی کۆتایی لەگەڵ ئەم ڕژیمە. و ئەمە ئەو کێشە واقعیەیە کە لە بەردەم ڕژیمدا هەیە.