..
ئێستا چەندین حەفتەیە کە مێدیاكان باس لە توندبوونەوەی فەزای جەنگی و مەترسی بشێوی گەورەتر لە ناوچەکەدا دەکهن. ڕژیمبارودۆخی نابەسامانی ئابووری و قەیرانە هەمە لایەنەکان لە کۆمەڵگادا ئاڕاستەی ئەم فەزا جەنگییە و تەحریمەکان دەکات. لەخامنەییەوە تا ڕووحانی، لە زەریفەوە تا فەرماندەکانی سپا و ئیمام جومعەکان ئامادەیی خۆیان بۆ بەرەنگار بوونەوەی دوژمنڕادەگەیەنن. بەڵام کێ هەیە نەزانێ کە لە پشت پەردەی هەموو ئەم تەبلیغاتەوە، زەمینە سازی بۆ وتووێژ دەکرێت. مێژووی کۆماریئیسلامیی ئهوكات کە باس لەسەر سازش لەگەڵ ڕۆژئاوایە، کەمتر ڕوویداوە کە هەراوهوریا وەڕێ نەخرێت و خەڵک بۆ دیفاع لەئاڕمانی بەناو شۆڕشی ئیسلامیی بانگەواز نەکرابن و بەردەوام دیومانە کە لە ناخی ئەم هەراو هوریایەدا خەریکی زەمینە سازیوتووێژ و سازشی” قارەمانانە” بوون. لە کات و ساتی ئێستاشدا ئەم سیناریۆیە بە شێوەیەکی تر هاتووهتە مەیدان. وەها فو بەسورنای فەزای جەنگیدا دەکەن کە گویا هەموو شەیتانە گەورە و چکۆلەکان کۆبوونەتەوە تا بێنە شەڕی ئەوەی کە سەرانی ڕژیم پێیدەڵێن، دەستکەوتەکانی شۆڕش. له ڕاستیدا کێشەی ڕاستەقینەی ڕژیم نە مەترسی هێرشی دەرەکی، نە لەگەڵ مەترسی پیلانی بەرەییەکگرتووی شەیتانە گەورە و چکۆلەکان بەڵکوو کێشەیەکە کە لە لایەن بزوتنەوەیەکی بەرینی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتییەوە هەڕەشەلە ڕژیم دەکات. ئەگەرچی لە ناوەندی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتیەدا چینی کرێکار بە داخوازی و موتاڵباتەکانییەوە قەراری گرتووە بەڵامئاستەکەی گەلێک بەرین ترە لە ناڕەزایەتیی و مانگرتنی کرێکاران. لە خانەنشینانەوە تا مۆعهلیمان، لە ژنانەوە تا خوێندکاران، لەشۆفیر کامیۆنەکانەوە تا کامیۆنداران، لە قوربانیانی وێران بوونی ژینگەوە تا کۆڵبەران، لە کارتۆن خەوەکانەوە تا مندالانی کار، لەماڵ بهتاڵانچووانهوه تا نەخۆشەکان و لە ڕاستیدا زۆربەی هەرەزۆری خەڵک بە داخوازی و موتاڵباتی گەلێک بەرین و جۆراوجۆر ولە شکڵ و شێوازی جیاوازدا هاتوونهته مهیدان. کافیە کە چاوێک بە هەمان ڕێژه لەو ڕاپۆرتانەی کە لە مانگی پوشپەڕدا لە مێدیاكۆمهڵایهتییهكاندا بلاو بوونەتەوە بکەین تا هەم ئاگاداری ئاست و هەم جۆراو جۆری موتاڵبەکان بین. تەنیا لە مانگی پوشپەڕیئەمساڵدا زیاتر لە سەد مانگرتن، ناڕەزایەتیی و کۆبوونەوەی کرێکاری ڕوویانداوە. کرێکاران لە ناڕەزایەتیی بە بهكردهوهدهرنههاتنی تەرحی قەراردادی بهكۆمهڵ، لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانی چەندین مانگ حهقدهستیان، ناڕەزایەتیی بە بارودۆخی بیمەکۆمەڵایەتییەکان، ناڕەزایەتیی بە نزیکەی ٣٠ تا ٤٠ مانگ حهقدهستی دواخراو و سەنەواتی کۆتایی کرێکارانی بێکار کراو،ناڕەزایەتیی بە دانی پچڕ پچڕی چەندین مانگ حقوق، هەڕەشە به لهسهر كاردهركردن و دەیان نموونهی دیكه. لەگەڵ ئەوەدا بەپێیئامارە ڕەسمییەکان لە ساڵێ رابردوودا بە گشتی٦٧ هەزار و ٩٠٠ شکایەت لە لایەن کرێکارانەوە لە وەزارەتی کار، سازمانیتەئمینی ئیجتماعی و دیوانی باڵای عەداڵەتی ئیداری تۆمار کراوە.
وتمان کە بزوتنەوەی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی تەنیا بە حهرهكهتی کرێکاران لە کارخانە و دامەزراوە دەوڵەتییەکان سنوردارنابێتەوە. لە مانگی پوشپەڕدا کۆمەڵیک لە موڕەبیانی پێش دەبستانی سەرتاسهری ولات لەگەڵ ژمارەیەک لە مۆعهلیمانی کاتیدەستیان دایە کۆبوونەوە لەبەردەم مەجلیس. ئەوان خوازیاری دامەزراندنی ڕەسمی لە ئاموزش و پەروەرشدان. ناڕەزایەتیی ئەوانئاستێکی بەرینتری لە کۆبوونەوەی بهرامبهر مەجلیس بە خۆیەوە گرتووە و لە ژمارەیەک لە شارەکان ئەوان لەبەردەم ئیدارەیئاموزش و پەروەرش دەستیان داوەتە کۆبوونەوە. هاوکات موعهلیمانی نێهزەتی سەواد ئاموزی لە درێژەی ناڕەزایەتی خۆیاندا لەبهرامبهر بینای ئیدارەی ئیستخدامی کۆبوونەوە. کۆبوونەوەی خانەنشینان لە ڕۆژی ٢٥ مانگی پوشپەڕ بە بۆنەی ڕۆژی تەئمینیئیجتماعی لە بهرامبهر وەزارەتی کاردا درێژەی ناڕەزایەتیەکە کە بە تایبەت خانەنشینان لە سهروبهندی بزوتنەوەی مانگی بەفرانباری٩٦وه ههتا ئێستا چەندین جار ڕیکیان خستووە.
لە هەواڵەکاندا هاتووە کە نەوەد لەسەدی پەرهستاران بە تەحریم کردنی هەڵبژاردنی نیزام پەرهستاری، ناڕەزایەتییەکانیان پیشاندا. وهەموو ئەمانە لە حاڵیکدایە کە لە زۆربەی نەخۆشخانەکاندا، پەرهستاران چەندین مانگە حقوقیان وەرنەگرتووە. تەنیا یەک نمونە لەمبارەیەوە نەدرانی ٧ مانگ حقوقی کارمەندانی کەرتی تایبەتی نەخۆشخانەکانی رام هۆرمۆز و رامشەهرە. نەدرانی حقوق شاملیدوکتۆرەکانیش بووە بە شێوەیەک کە لە کلینیکی پسپۆڕیی دەرمانیی گەچساران، پزیشکەکان ٣ ڕۆژ لە ناڕەزایەتیی بە نەدرانیموتاڵباتیان دەستیان دایە مانگرتن. لەم نێوانەدا نابێ حهرهكهتی رادیکاڵی بزوتنەوەی خوێندکاری لەبیر بکرێت. ناڕەزایەتییەکانیان بەئاشکرایی هەم ناوەرۆکی سیاسی و هەم موتاڵباتی تایبەتی خوێندکارانی تێدایە. لە هاوپشتی لەگەڵ کرێکارانەوە گرتویەتی تاناڕەزایەتیی بە هێرش بۆسەر کچانی خوێندکار، لە کەیفیەتی خۆراکەوە تا خوسوسی سازی، لە زیاد بوونی شەهریەوە تا سیاسەتیهەڵاواردنی ڕەگەزی، لە ناوەرۆکی کتێبە ئاموزشییەکانەوە گرتویەتی تا چۆڵ کردنی خابگاکان لیستێکن لە داخوازی ناڕەزایەتیخوێندکاران.
ئەگەرچی ڕژیم لەگەڵ چالاکانی دیفاع لە ژینگە گەلێک سەرکوتگەرانە بەرەوڕوو بۆتەوە ژمارەیەکانی کوشتووە و ژمارەیەکیانیخستۆتە زیندان، بەڵام ئێستا ئاستی ئەم بزوتنەوەیە لە سنوورەکانی هەڵسوراوانی ئەم بوارە دەرچووە و گەلێک لە خەڵک کەقوربانیانی وێرانبوونی ژینگە، وێرانییەکانی لافاو و وەشکساڵیشن گرتۆتەوە. خەڵک ئیستا کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی خۆیان بەرانبەربە بێ ئاوی و کەیفیەتی خراپی ئاو، سەبارەت بە دروست کردنی پالاوگەکانی ئاوەرۆ لە پاڵ ناوچە مەسکونییەکان و مەزراکاندا بەرپادەکەن. ئەگەر بە گشت ئەمانەوە ناڕەزایەتیی بەردەوامی ڕۆژانەی ژنانیش لەدژی حیجابی ئیجباری و ئاپاڕتایدی ڕەگەزی، ناڕەزایەتیدەستفرۆشەکان، شۆفیر تاکسییەکان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کەم ئەندامان نیسبەت بە یارمەتی ناکافی لە بهرامبهر وەزارەتیبێهداشت، ناڕەزایەتیی قەسابەکانی گەچساران سەبارەت بە سەرگەردانی پیشەییانی پێوە زیاد بکەین، ئەوکات دهتوانین بڵێین کەکێشەی سەرەکی ڕژیم لەگەڵ بزوتنەوەیەکی ناڕەزایەتیی و موتاڵباتی بەرین و سەرتاسەرییە کە هێچ ڕێگا چارەیەکیان بۆی نییە. نەسیاسەتی خوسوسی سازیە بەرینەکان و نە هیوادار بوون بە هاتنی سەرمایەی دەرەکی دەردێکی دەوا نەکردووە. ئەگەر خوسوسیسازی حەوت تەپە و فولادی ئەهواز درەوشاوە ترین خۆڕاگری و خەباتی کرێکاری بەدیهێناوە و دروشمی” نان، کار، ئازادی،ئیدارەی شوڕایی” کردە ئاڵقەی پێوەندی گەلێک لە خەباتەکان، ئێستا نۆرەی ئێران خۆدرۆ و سایپایە کە ڕژیم لە بەر رۆشنایی فەزایجەنگیدا بچێت بەشوێن ئامانجە خراپەکانیدا لەم دوو دامەزراوە بەرهەمهێنانەشدا.
ئەم بارودۆخە لە گرنگترین بەشی پیشەسازی وڵاتدا واتە نەوت و گازدا ههر به ههمان شێوهیه، لەوێشدا وەحشیانە ترین هێرشبۆسەر کرێکاران بە سپاردنی بەشێکی زۆری ئەم پیشەسازیە بە پەیمانکاران سازمان دراوە بەشێوەیەک کە لە مانگی گوڵانیئەمساڵدا ڕاگەیەندراوە کە لە موجتەمەعی گازی پارسی جنوبی لە ١٠ هەزار کەس کارمەندی ئەم شیرکەتە تەنیا ٤ هەزار کەسقەراردادی ڕەسمیان هەیە و مابەقی کارمەندانی پەیمانین کە لە گەلێک لە مافەکانی کرێکارانی ڕەسمی لەوانە لە بهكردهوهدهرنههێنانی گهڵاڵهی ڕیزبەندی كاره سهخت و زیانبارهكان، نەدرانی بیمە کۆمەڵایەتییەکان بێبەش بوون و لە زۆرێک لە حالەتەکاندادەستی خاوەنکار بۆ بێکار کردنیان کراوەیە.
گومانی تێدا نییە کە كەڵەکە بوونی سەرجەم ئەم موتاڵبات و بێ تواناییانەی رژیم لە ولامدانەوە پێیان بوارێکی لەباری بۆ ئاخێزەجەماورییەکان و بەستێنێکی گونجاوە بۆ حەرەکەتی کۆمەڵگا بەرەو یەکلا کردنەوەی تەکلیفی کۆتایی لەگەڵ ئەم ڕژیمە. و ئەمە ئەوکێشە واقعیەیە کە لە بەردەم ڕژیمدا هەیە.