..

..


 

  بەپێی ئاخرین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی تەوەڕوم لە کۆتایی مانگی پوشپەڕيی ئەمساڵداگەیشتۆتە ٤٠  و ٤ ده‌هۆمی لەسەد کە لە ٢٤ ساڵی رابردوودا بێ وێنە بووە. بەپێی ئەم ئامارە نرخی تەوەڕومتەنیا لە ماوەی ١ مانگدا ٣ لەسەد بەرز بۆتەوە. بەڵام عەدەدەکانی شاخسی گشتی لە مانگی پوشپەڕیئەمساڵدا بە نیسبەت مانگی پێشتر نیشانیداوە کە نرخی تەوەڕوم ٤٨ لەسەدە. نرخی تەوەڕومی خاڵبەخاڵیش لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا ٥٠ لەسەد ڕاگەیەندراوە. واتە قیمەتی کالاکان بە نیسبەت ساڵیڕابردوو لەم مانگەدا، بە شێوەی مامناوەند دوو بەرابەر بووە. لەم نێوانەدا زیاد بوونی نرخی مادەی خۆراکیو خواردنەوە بەگشتی زیاتر لە ٥٠ لەسەد بووە. لەو راپۆرتەدا هاتووە:” قیمەتی کالا و خزمەتگوزاریەکاننیشانی دەدات کە ڕەوتی به‌رز بوونەوەی نرخەکان لە مانگەکانی پێشو کەمێک هێورتر بۆتەوە.” ئەم ڕستەغەڵەت ئەندازەی ناوەندی ئاماری ڕژیم هه‌ندێک کەس، بە گەشەی ئابووری لێکیانداوەتەوە. هەڵبەت ئەوە بەومانایە نییە کە قیمەتی کالاکان  داشکاوە، بەڵکوو بەو مانایەیە کە قیمەتەکان هەروا بە خێراییەکی کەمێک کەمترلە حاڵی بەرز بوونەوەدان.

  ئەم خاڵە لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێراندا، ئەسحاق جه‌هانگیری جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماریخستە هەوڵدان تا فرسەت تەڵەبانە بڵێت کە دەوڵەت توانیویەتی هه‌ندێک لە گرێکانی قەیرانی ئابووری وڵاتبکاتەوە و قوناغێک بخاتە پشت سەر. هەڵبەت ئەو نەیوت دەوڵەت کام گرێی کردۆتەوە، بەڵام نەیتوانیبیشاریتەوە کە ڕژیم چ هەژاری و فەلاکەتێکی بەسەر خەڵکی ئێران بە تایبەت کرێکاران و جەماوەری خەڵکیزەحمەتکێش و هەژار کۆمەڵگادا سەپاندووە. جەهانگیری بابەتی ئەو گوشارە زۆرانەی کە لەم ساڵانەی دواییدابەسەر خەڵکیدا سەپاندووە، بۆ چەندەمین جار تەنیا بەیەک دەربڕینی شەرمەزاری بێنرخ ڕازی بوو. بەڵامشەرمەندە بوونی ڕژیمێکی بێ شەرم بۆ خەڵک نابێتە نان و ئاو. قسە ڕیاکارانەکانی جەهانگیری هەڵگری هیچوەعدەیەک بۆ باشتر کردنی بارودۆخی بەڕێچوونی خەڵک نەبوو. ئەو نەیتوانی هیچ بەرنامەیەک بۆ دەرچوونلەم فەلاکەتە ئابووریە پێشکەش بە خەڵکی بێکار و هەژاری لێدراو بکات. له‌ ڕاستیدا ئامارە بڵاوكراوه‌كان چ لەلایەن ناوەندی ئامار و چ لە لایەن کاربەدەستان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامییەوە، مەودایەکی زۆریان هەیەلەگەڵ واقعیەتی بارودۆخی ئابووری مەوجود. حەسەن ڕووحانی ناتوانێ خەڵکی ئێران کە لەژێر هێڵیهەژاری و بێکاریدا پشتیان چەماوەتەوە، قانع بکات کە دەوڵەتەکەی گرێیەکی لە گرفتە ئابوورییەکانی ژیانیئەوان کردۆتەوە. خەڵکی ئێران ئەو کاتیش بڕوایان نەکرد کە نرخی تەوەڕوم بۆتە یەک رەقەمی. خەڵکێک کەخۆی ڕۆژانە نرخی زیاد بوونی قیمەتی کالاکانی جێگای پێداویستیان ئەدەن، درۆکانی بەرپرسانی ڕژیمقەبوڵ ناکەن. چۆن دەتوانن بەم خەڵکەی قەبوڵ بکەن کە خێرایی بەرز بوونەوەی نرخەکان لە مانگی پوشپەڕیڕابردوودا بە نیسبەت بە مانگەکانی پێشتر هێور بۆتەوە؟ ئێستا دەرسەدیکی زۆر لە بێکاری توانایی کڕینیخەڵکی گەلێک دابەزاندووە. ماوەیەک لەمه‌وبەر ئەندامێکی مەجمەعی دیاری كردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نیزامڕایەگەیاند کە لە ١٠ مانگی ڕابردوودا ڕۆژانە ٢٧٥٠ کەس لە کرێکاران لە ئێران کارەکانیان لە دەست داوه‌ و بەڕیزی بەرینی بێکارانەوە پەیوەست بوون. لەگەڵ ئەوەدا بە لەبەرچاو گرتنی بارودۆخێك كه‌ بە هۆی تەحریمەئابووریەکانەوە پێكهاتووه‌ و نیازی خەڵک ئێران بە كڕینی پێداویستی ڕۆژانەیان، شایه‌تی دابەزینی نرخیکالاکانی جێگای پێداویستی ژیانیان نین.

  بەرز بوونەوەی نرخەکان لە ئێران تەنیا لە مادەی خۆراکیدا بەرتەسک نابێتەوە. لە چەند مانگی ڕابردووداکرێی ماڵیش بووه‌تە گرفتێک بۆ خەڵکی هەژار. تا جێگایەک کە بە ژمارەی کارتۆن خەوەکان و بنەماڵە بێماڵەکانەوە کە لە پارکەکان و خیابانەکاندا لە خێوه‌تدا دەژین زیاتر بووە. لەم پێوەندەشدا، ڕووحانی لەسەربنەمای ئامارێکی نا واقعی وەزارەتی ڕێگا و شارسازی رایگەیاند کە کرێ ماڵ بە شێوەی مامناوەند ٣٠ لەسەدزیادی کردووە. ئەوەش لەگەڵ ئەو ئامارانەی کە لەم ڕۆژانەدا بڵاو دەبنەوە جیاوازە. لەگەڵ ئەوەشدا ڕووحانیزیاد بوونی ٣٠ لەسەدی کرێ ماڵی” بە جێگای هیواداری” ناوبردووە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە ٦ ملیۆن بنەماڵەواتە ٢٦ لەسەدی بنەماڵەکان لە ئێران کرێ نشینن و بەشێکی زۆریان لە بارودۆخی هەژاری و بێکاریدا تواناییدانی کرێ ماڵەکانیان نییە و دەبێ ماڵ بەکۆڵ بن.

  ئەم بارودۆخە فەلاکەت بارەیە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەسەر ژیانی خەڵکی ئێرانیدا سەپاندووە. نەکبەتو موسیبەتی ئەم ڕژیمە بۆ خەڵکی ئێران لەوەدایە وێرای ئەوەی کە وەک باقی ڕژیمە سەرمایەداریەکان وەکخۆی لە قەیرانی ئابووری سەرمایەداریدا پەلەقاژەیەتی، لەگەڵ قەیرانی ساختاری زۆریشدا بەرەو ڕوویە. لەمڕوەوە ناکرێت بە هیچ شێوەیەک بەرنامەیەکی بۆ باشتر کردنی بارودۆخی بەڕێچوونی خەڵک هەبێت وناتوانێ وەعدەیەک بۆ تێپەڕ بوون لەم بارودۆخە بە خەڵک بدات. هه‌ر بۆیه‌ دەرچوون لە بارودۆخی ئیستالەگەڵ درێژەی ده‌سه‌ڵاتی وەها پیکهاتەیەکی سیاسی مومکین نییە.

  بەم جۆرە دەبینین کە تەنانەت ئامار و ئەرقامی ئابوریش نیشانەی بونبەستێکی سیاسی لە دسه‌ڵاتیئیسلامیدایە. بەڵام له‌ ڕاستیدا کۆماری ئیسلامی، ده‌سه‌ڵاتێكی بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا نییە تا لە بیری ژیانو بەڕێچوونی خەڵکدا بێت. کۆماری ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتی جەنایەتکارانێکە کە لە سەرەوە تا خوارێ نوقمیگەندەڵی و دزییە. حاکمان و دەست ئەندەرکارانی ڕژیم بە دڵخوازی خۆیان دەست لە کورسی دەسەڵاتبەرنادەن و بە کەڵک وەرگرتن لە ئامرازی سەرکوت درێژە بە حاکمییەتیان دەدەن و ژیانی بە ملیۆن کەس لەخەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش هەروا بە بارمتە دەگرن. بۆ ڕزگار بوون لە دەست ئەم ده‌سه‌ڵاته‌ دژی ئینسانیەتەنیا ڕیگا، هاتنە مەیدانی جەماوەری خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشە ڕێکخراو لە بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەپێشڕەوەکاندا و ڕووخاندنی ڕژیم لە ئاخێزێکی کۆمەڵایەتی دایه‌.


Report Page