..

..


 

  ١٣ – ڕێكخراوبوونی کرێکاران لە ئاستی کەڵاندا بەرەهەمی تێکەڵ بوونەوە و بە یەک گەیاندنی دوو پڕۆسه‌یه‌. یەکه‌م، درێژەی رەوتی روو لە پەرەسەندنی خەباتیکرێکاران کە لە قوناغێک لە گەشە کردنیدا، تەحەزوب یابی ببێتە نیاز و پێویستی بەرەو پێش چوونی خەباتی کرێکاران. و دووهەم: ئەحزاب و ڕێكخراوه‌ کۆمۆنیستەکانیشتوانیبێتیان لە پرۆسەی هەوڵدان بۆ وڵامدانەوە بە گرفتە کۆمەڵایەتییەکان و مەسایل و موشکلاتی بزوتنەوەی کرێکاری لەسەر فەزای سیاسی و فکری کۆمەڵگا کاریگەریەکیهەست پێکراوییان دانابێت و توانیبێتیان ڕوانگەی کۆمەڵگا و سەرنجی هەڵسوراوان و ڕێبەرانی کرێکاری بۆلای خۆیان ڕابکێشن.

  ١٤ – لەم باروودۆخەدا و بە لەبەرچاو گرتنی ڕەوتی ئاڵوگۆڕی سیاسی لە ئێران و لە حاڵێکدا کە ڕژیمی جەنایەتکاری کۆماری ئیسلامی و سپای پاسداران وەک ‌هێزێک کەدەستی باڵای لە پێکهاتەی ده‌سه‌ڵاتدا هەیە، هەموو زەرفیەتەکانیان بۆ خستەن ژێر کۆنترۆڵی بزوتنەوەی موتاڵباتی کرێکاری و توێژی هەژاری کۆمەڵگا بەکار دێنن، لەباروودۆخێکدا کە هێزە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزسیۆنی بورژوایی لە هه‌وڵدان کە ئەو ناڕه‌زایه‌تییانه‌ لە ڕاستای ئەمانجی خۆیان بە لاڕێدا ببەن و شۆڕش ناکام بێڵنەوە، لەمباروودۆخەدا هاوکاری هێزەکانی مەوجود لە بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیستی ئێراندا بە ئامانجی بەهێز کردن و وڵامدانەوە بە نیازە کردەیی و ستراتێژیکەکانی ئەم بزوتنەوەموتاڵباتیە بووه‌تە پێویستیەکی سیاسی و عەمەلی. لەم ڕاستایەدا ڕێككه‌وتن لەسەر بەیانیەیەکی سیاسی کە بۆتە ستراتێژی ڕووخاندنی شۆڕشگێڕانەی کۆماری ئیسلامی لەڕێگای شۆڕشی کرێکاریەوە گرینگێكی تایبه‌تی هه‌یه‌. گرتنی هەڵوێستی هاوبەش سەبارەت بە روداوە جۆراوجۆرەکان، ڕێككه‌وتن لەسەر ئەوەیکە شەبەکەی تێلوێزیۆنیهێزەکانی هاوکاری هاوبەش لە کاناڵێکی ماهوارەیی واحید دا بڵاو بکەنەوە، هەموو ئەم هەنگاوانە لە ڕاستای دابین بوونی مەلزوماتی وڵام دانەوە بەم پێویستیە سیاسییە بەئەژمار دێت. بەڵام سەرئەنجام پێوانەی کۆمەڵایەتی بۆ هەڵسەنگاندن لە بەرەو پێش چوونی ئەم هاوکاریانە هەمان وڵامدانەوە بە نیازە کردەیی و ستراتێژیکییەکانی بزووتنەوەکۆمەڵایەتییەکانە. تەنیا لەم ئەگەرە دایە کە دەکرێ سەرنجی هەڵسوڕاوان و ڕێبەرانی بزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەرەو ئەم حەرەکەتەڕابکێشرێت و ڕوانگەی کۆمەڵگا بەرەو خۆی وەرسوڕێنێ. لەبەر رۆشنایی ئاڕاستە گرتنە سەرەکییەکانە کە هاوکاریە بە کردەییەکان ڕێكده‌خرێن. لە دەرەوەی وڵاتڕیکخستنی کەمپەینی سیاسی و تەبلیغی بەرین بۆ ڕاکێشانی پشتیوانی ڕای گشتی و سازمانە پێشکەتن خوازەکان لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی ئێراندا خاوەنیگرنگییەکی زۆرە. تەشکیلاتی دەرەوەی حیزبی کۆمۆنسیتی ئێران بە لەبەرچاو گرتنی بەریناییەکی تەشکیلاتی کە لێی بەهرەمەندە و بە لەبەرچاو گرتنی پێگە و موقعیەتێکیتایبەت کە بۆ دروست کردنی هاوئاهەنگی ئەم هێزانە لێی بەهرەمەندە دەتوانێ دەور و نەخشێکی یەکلا کەرەوەی لە ئەنجامی ئەم بابەتەدا هەبێت.

  ١٥ – کوردستان وەک کانونێکی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە ڕێگای هاوڕێیەتی کردن لەگەڵ مانگرتنە سەرتاسەرییەکانی شۆفیر کامیۆنەکان و مۆعه‌لیمان، بە بەڕێوەبردنیماڕشێکی شکۆدار بە نیشانەی ڕیز گرتن لە گیانبەخت کردوانی پارێزەری ژینگە، بە ناڕەزایەتیی لەدژی کوشتاری کۆڵبەران و ڕاگەیاندنی هاوپشتی لەگەڵ مانگرتن وناڕەزایەتیی کرێکاران لە ئاستی سەرتاسەریدا و بە بەرپا کردنی مانگرتنی گشتی لەدژی جەنایەتەکانی کۆماری ئیسلامیی، جارێکی تر نیشانیدا کە بزوتنەوەی سۆسیالیستی لەکوردستان کە بزوتنەوەیەکی ڕێکخراو و تەحەزوب یافتەیە، خاوەنی چ زەرفیەتێکە بۆ قوڵتر کردنەوە و پەرەسه‌ندنی پێوەندی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەگەڵبزوتنەوەی کرێکاری و باقی بزوتنەوە پێشڕەوە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاستی سەرتاسەریدا. پەرەسەندن و تەحکیمی ئەم پێوەندیە خەباتکارانە یەکێک لە ئەولەویەتەکانیهەڵسوراونی کۆمەڵە و یەکێک لە ڕەمزەکانی بەرەو پێشچوون و سەرکەوتنی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستانە. بە لەبەرچاو گرتنی ڕەوتی ئاڵوگۆڕە سیاسییەکان لەئێران و کوردستان و لە حاڵێکدا کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی لە هیچ جەنایەتێک بۆ شکست پێهێنانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان درێغ ناکات، لە باروودۆخێکدا کەهێزە جۆراوجۆرەکانی ئۆپۆزسیۆنی بۆرژوا ناسیۆناڵیست لە هەوڵدان بزوتنەوەی کوردستان لە ڕاستای ئامانجەکانیاندا بە لاڕیدا بەرن، کۆمەڵە وەک ڕێكخراوی كوردستانیحیزبی کۆمۆنیستی ئێران و بە لەبەرچاو گرتنی پێگەیەک کە لە ڕێبەریی کردنی بزوتنەوەی شۆڕشگێرانەی کوردستاندا هەیەتی، پیویستە هەرچی خێراتر بۆ لابردنی ئەوکۆسپ و بەربەستانەی لەسەر ڕێی هێزەکانی بزوتنەوەی چەپ و کۆمۆنیست لە کوردستان هەن بە ئامانجی بەهێز کردنی ستراتێژی سۆسیالیستی لە بزوتنەوەیشۆڕشگێڕانەی کوردستاندا هەوڵ بدات.

١٦ – حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە ڕاستای ئەنجامدانی ئەرک و ڕیسالەتێکی گرنگ کە لەم قۆناغەدا کەوتۆتە سەر شانی دەبێ بە هەموو زەرفییەتەکانییەوە لە خزمەتوڵامدانەوە بە نیازە عەمەلی و ستراتێژیەکانی ئەم بزوتنەوە موتاڵباتییەدا و هەرچی بەرین تر کردن و سەرتاسەری کردنەوەیدا بێت. لەم باروودۆخەدا و لە ڕاستایجیهەتگیریەکانی سەرەوەدا سەرجەم ئۆرگانە تەبلیغییەکان و ئیعتیبار و زەرفییەتەکانی تەشکیلاتی حیزب بکەوێتە خزمەت درێژە و بەهێز کردنی ئەم بزوتنەوەیەوە. لەهەمانحاڵدا لەم دەورەیەدا یەکێک لە ئەرکە بەردەوامەکانمان هەوڵدانە بۆ ڕاکێشانی سەرنجی کرێکارانی پێشڕەو و سۆسیالیست بەرەو ستراتێژی و سیاست و تاکتیکەکانیحیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پەرەدان بە تەشکیلاتی حیزبی لە نێو کرێکاران و تێکۆشەرانی سیاسیدا.


Report Page