کافکا
♦️ وتووێژ لەگەڵ #عەلی_ئەسغەر_حەداد "كه‌س ناتوانێت لاسایی شێوازی #كافكا بكاتەوە..."
🔷وەرگێڕان بۆ کوردی : #محەمەد_کەریم
وه‌رگێڕانی رۆمانی دادگایی-كافكا له‌لایه‌ن عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌داده‌وه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی (ماهی)یه‌وه (له ئێران) چاپ و بڵاوكراوه‌ته‌وه، رووداوێكی گرنگ بوو له بواری وه‌رگێڕانی رۆمانی بیانی‌دا. پێش ئه‌مه‌ش چه‌ند وه‌گێڕانێكی تری رۆمانی دادگایی بڵاوكرابۆوه، به‌ڵام، وه‌رگێڕانه‌كه‌ی عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌داد یه‌كه‌م وه‌رگێڕانی ئه‌م رۆمانه‌یه له ده‌قه ئه‌ڵمانییه‌كه‌یه‌وه. به هه‌مانشێوه وه‌رگێڕانی به‌رهه‌مه‌كانی تری كافكا له‌لایه‌ن ئه‌م وه‌رگێڕه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له دوو به‌رگدا له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی (تجربه) وه به ناونیشانی (داستانهای پس از مرگ) و (داستانهای پیش از مرگ) چاپ و بڵاوكرانه‌وه، جارێكی تریش به ته‌واوه‌تی له‌لایه‌ن ده‌زگای چاپ و په‌خشی (ماهی)یه‌وه بڵاوكرانه‌وه، بۆ یه‌كه‌مجار ده‌رفه‌تی خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می كافكای بۆ خوێنه‌ری فارسی زمان فه‌راهه‌م كرد، كه پێش ئه‌وه‌ی به زمانێكی دیكه‌دا گوزه‌ر بكه‌ن ته‌رجه‌مەكران بۆ زمانی فارسی. هه‌رچه‌نده پێش ئه‌مانه‌ش هه‌ندێ به‌رهه‌می كافكا له‌لایه‌ن (فرامرز بهزاد)ه‌وه به ناوی (پزشك دهكده-پزیشكی گوند) له ئه‌ڵمانییه‌وه كرابوون به فارسی. به‌ڵام جگه‌له وه‌رگێڕانه‌كه‌ی به‌هزاد كه ساڵه‌ها به‌سه‌ر وه‌رگێڕانیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، وه‌رگێڕانه په‌ڕاگه‌نده‌كانی دیكه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا هه‌میشه به زمانێكی دیكه‌دا تیێپه‌ڕیون ئینجا هاتوونه‌ته ناو ئه‌ده‌بی فارسییه‌وه.
ئه‌گه‌رچی ناتوانرێت ئه‌وه له یاد بكرێت كه ئه‌ده‌بی فارسی یه‌كه‌مجار له رێگه‌ی سادقی هیدایه‌ته‌وه توانیویه‌تی كافكا بناسێت و له‌م لایه‌نه‌وه ئه‌ده‌بی فارسی قه‌رزاری سادقی هیدایه‌ته كه له زمانی دووه‌ه‌میشه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی كافكای ته‌رجه‌مه‌كردووه به تایبه‌تی (مه‌سخ) كه بۆ یه‌كه‌مجار به ئه‌ده‌بی فارسی ناسێنرا. به‌ڵام ئێستا بڵاوبوونه‌وه‌ی وه‌رگێڕانی تازه‌ی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا له ده‌قی ئه‌سڵییه‌وه، له‌وانیش رۆمانی دادگایی ده‌رفه‌تێكی باشتره بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ری فارسی زمان به كافكا و شێوازی كافكا ئاشنا بێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌سغه‌ر حه‌داد وه‌رگێڕی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا ده‌خوێنینه‌وه.
*خاڵێكی تر، جووله‌كه‌بوونی كافكایه. پێت وایه ئه‌و جوله‌كه‌بوونه تا چه‌ند كاری له ئه‌ده‌بی كافكا كردووه؟
–باشه. كافكا له خێزانێكی جووله‌كه له دایكبووه، به‌م مانایه ده‌توانرێت به جوله‌كه له قه‌ڵه‌م بدرێت. وه‌كو ئه‌ندامی كه‌مایه‌تییه‌كی مه‌زهه‌بی له پراگ ده‌ژیا، خه‌می زۆر گرنگی كافكا ئه‌م جوله‌كه‌بوونه‌یه‌تی و له‌وانه‌یه بتوانرێت بگوترێت له سه‌دا نه‌وه‌د و نۆی به‌رهه‌مه‌كانی په‌یوه‌ندی به جوله‌كه‌بوون و جوله‌كه‌وه هه‌یه. بۆ نموونه له زۆر له كورته‌چیرۆكه‌كانیدا ده‌بینین ئه‌و بابه‌ته‌ی له كۆتاییدا ده‌خرێته روو مه‌سه‌له‌ی جوله‌كه‌یه. یان رۆمانی (كۆشك) په‌یوه‌ندی به جوله‌كه‌وه هه‌یه.
*بیر و بۆچوونت سه‌باره‌ت به‌و شرۆڤه فه‌لسه‌فیانه چییه كه له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی كافكا نووسراون؟ ئه‌و شرۆڤانه‌ی زیاتر وه‌كو فه‌یله‌سووفێك كافكا ده‌ناسێنن، نه‌ك وه‌كو نووسه‌رێك.
–من زۆر حه‌زم له فه‌لسه‌فه نییه و پێشم خۆش نییه كافكا تێكه‌ڵی گۆته فه‌لسه‌فییه‌كان و ئه‌و جۆره شتانه بكه‌م. هه‌رچه‌نده ئه‌و شته زۆر رووده‌دات، چونكه له لایه‌كه‌وه به‌رهه‌مه‌كانی كافكا به شێوه‌یه‌كه هه‌موو كه‌سێك هان ده‌دات دابنیشێت و شرۆڤه‌یان بكات. به‌ڵام له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌م به‌رهه‌مانه ئه‌سڵه‌ن قابیلی شیكردنه‌وه نین. واته مرۆڤ ده‌بێت له مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا، هه‌ستێكیان لێ وه‌ربگرێت. مامه‌ڵه‌ی من له‌گه‌ڵ كافكادا زیاتر به‌م شێوه‌یه‌یه. به هه‌مان شێوه بۆ نموونه ئێمه كاتێك له فه‌رشێكی جوانی ئێرانی ورد ده‌بینه‌وه ده‌بینین هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی له سروشته‌وه وه‌رگیراوه. ئێمه گوڵ و بولبول و باخ و… له‌و فه‌رشه‌دا ده‌بینین. به‌ڵام كه‌س ناپرسێت، مه‌به‌ستی فه‌رشچنه‌كه له چنینی ئه‌و شتانه چی بووه. ئێمه فه‌رشه‌كه ده‌بینین و هه‌ستێكی جوانیناسانه‌ی لێ وه‌رده‌گرین و چێژی لێ ده‌بینین. به‌ڕای من هه‌ندێ جار هه‌وڵدان بۆ شرۆڤه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا له سنوور ده‌رده‌چێت و له ناوزڕاندن ده‌چێت. هه‌ربۆیه من مامه‌ڵه‌ی فه‌لسه‌فی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی كافكا ناكه‌م و ئه‌وه‌ی له كافكادا ده‌یبینم، زیاتر ئه‌و هه‌ستانه‌یه كه هه‌ندێ جار له خۆمدا یان له ده‌وروبه‌ر و كه‌سانی ده‌وروبه‌رمدا ده‌ركی پێ ده‌كه‌م و ته‌نیا وه‌كو هه‌ست مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م نه‌ك وه‌كو شتێك كه قابیلی شرۆڤه و ده‌ربڕین بێت.
ئه‌مه رێك ئه‌وه‌یه كه كافكا خۆشی ئاماژه‌ی بۆ كردووه و من له‌و پێشه‌كی و پاشه‌كییه‌ی كه بۆ ته‌رجه‌مه‌ی رۆمانی (دادگایی) نووسیومه چه‌ند قسه‌یه‌كی كافكام هێناوه‌ته‌وه كه تیایاندا رێك باسی هه‌مان بابه‌تی كردووه. له‌وانه‌ش ده‌نووسێت: «به‌رده‌وام هه‌وڵ ده‌ده‌م شتێك ده‌رببڕم كه قابیلی ده‌ربڕین نییه، شتێك روون بكه‌مه‌وه كه قابیلی روونكردنه‌وه نییه، باسی شتێك بكه‌م كه له‌ناو ئێسقانه‌كانمدایه. زۆرجار له ئه‌سڵدا هه‌مان ئه‌و ترسه‌یه كه هه‌ندێ جار گفتوگۆی له‌باره‌وه كراوه، به‌ڵام ترسێك كه هه‌موو شتێكی ته‌نیوه، ترس له گه‌وره‌ترین و بچووكترین، ترس، ترسی زۆر له هێنانه سه‌رزمانی پیتێك. هه‌ڵبه‌ته له‌وانه‌یه ئه‌م ترسه ته‌نیا ترس نه‌بێت، له‌وانه‌یه شتێك بێت له‌ودیو هه‌موو ئه‌وانه‌وه كه ده‌بنه هۆی ترس.»
*له كاتی وه‌رگێڕانی رۆمانی (دادگایی)دا ده‌قێكی تایبه‌تی ئه‌م رۆمانه‌ت كرد به بنه‌مای ئیشه‌كه‌ت یان چه‌ندان ده‌ق و ده‌قی مراجه‌عه‌كراوی رۆمانه‌كه‌ت له ته‌نیشت یه‌كه‌وه دانا و پاش به‌راوردكردنیان رۆمانه‌كه‌ت وه‌رگێڕا؟
–ئه‌و ده‌قه‌ی كه كردوومه به بنه‌مای وه‌رگێڕان، هه‌مان ئه‌و ده‌قه‌یه كه (ماكس برود) مراجه‌عه‌ی كردۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ته له‌م دواییانه‌دا توێژه‌رانی دیكه‌ش په‌یدا بوون كه سه‌رله‌نوێ ده‌قه‌كه‌ی كافكایان مراجه‌عه كردۆته‌وه و گه‌لێ ره‌خنه‌شیان له ماكس برود هه‌یه، به‌ڵام، هێشتا ده‌قی ستانداردی كافكا هه‌مان ده‌قه كه (ماكس برود) پیایدا چۆته‌وه و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی منیش له‌سه‌ر بنه‌مای پیاچوونه‌وه‌كه‌ی ماكس بروده.
*ئه‌و به‌شانه‌ش كه به ناونیشانی «ئه‌و به‌شانه‌ی نووسه‌ر لایبردوون» و «چه‌ند به‌شێكی ناته‌واو»به‌شێوه‌یه‌كی جیا له‌م ده‌قه وه‌رگێڕدراوه‌دا هاتوون، له هه‌مان ده‌قیشدا هاتوون كه ماكس برود پیایدا چۆته‌وه؟
–به‌ڵێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی كافكا لە بەرهەمەکانیدا ده‌رفه‌تی پاكنووسی زۆر نه‌بووه، له‌وانیش رۆمانی دادگایی و كۆمه‌ڵێ په‌راگراف و به‌ش هه‌ن كه له ده‌ستنووسه‌كه‌ی كافكادا لابراون، به‌ڵام، له جێگایه‌كی دیكه‌دا هه‌ن كه ئه‌مانه له پیاچوونه‌وه‌كه‌ی ماكس برود دا به ناوی (پاشكۆ) له كۆتایی رۆمانه‌كه‌دا هاتوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئه‌و ده‌قه‌ی من كردوومه به بنه‌مای وه‌رگێڕانی (دادگایی)، چاپی سێیه‌می رۆمانه‌كه بوو، به‌م پێیه سێ پێشه‌كی هه‌بوو كه من هه‌رسێكیانم له كۆتایی كتێبه‌كه‌دا داناوه و خۆشم پێشه‌كی و پاشه‌كییه‌كم بۆ نووسیوه و هه‌ندێ بابه‌تم تیایاندا روون كردۆته‌وه. له‌وانه‌ش ئه‌وه‌ی كافكا كه‌فوكوڵی ده‌روونی ده‌خسته سه‌ر كاغه‌ز و باشترین حاڵه‌ت به‌لایه‌وه ئه‌وه بووه كه دابنیشێت و به یه‌ك دانیشتن، ده‌قه‌كه‌ی ته‌واو بكات. بۆ نموونه له چیرۆكی «حوكم»دا، ئه‌مه‌ی كردووه. «حوكم» چیرۆكێكی بیست سی لاپه‌ڕه‌ییه كه كافكا شه‌وێك تا به‌یانی دانیشتووه و نووسیویه‌تی. له راستیدا ئه‌م جۆره نووسینه كه دابنیشێت و ئه‌و شته‌ی له ناخیدا ده‌كوڵا یه‌كسه‌ر بیخاته سه‌ر كاغه‌ز، شێوازه نموونه‌ییه‌كه‌ی بوو. به‌ڵام، كاتێ رۆمانی دادگایی نووسی، ئه‌م شێوازه كاری كرده نه‌بوو كه دابنیشێت و به یه‌ك دانیشتن رۆمانه‌كه بنووسێت. به‌م پێیه له كاتی نووسینی (دادگایی)دا بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ره‌داوی نووسینه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌رنه‌چێت پاش ئه‌وه‌ی به‌شی یه‌كه‌م و كۆتایی له‌لای دیار ده‌بێت، بڕیار ده‌دات هه‌ر كاتێ به‌شێك له رۆمانه‌كه‌ی له ناخیدا بكوڵێت، ئه‌و به‌شه له ده‌فته‌رێكی جیای تایبه‌تی به‌و به‌شه‌دا بنووسێت. به‌م پێیه له‌وانه‌یه به‌شی چواری زووتر له به‌شی سێ نووسیبێت و به‌شی هه‌شتی زووتر له به‌شی شه‌ش نووسیبێت. به‌م پێیه، ده دوانزه ده‌فته‌ر بوون كه كافكا هه‌ر كام له به‌شه‌كانی له یه‌كێ له‌وانه‌دا نووسیوه، بۆیه ئێستا ئه‌دیتۆرانی به‌رهه‌مه‌كانی كافكا له‌سه‌ر به‌دوای یه‌كداهاتنی به‌شه‌كان و ده‌بێ كام به‌ش زووتر بێت مشتومڕیانه. من له پاشه‌كی (دادگایی)دا ئه‌وه‌م روون كردۆته‌وه كه كافكا له رووی هونه‌رییه‌وه چۆن ئیشی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌قه كردووه و له رووی رۆحیشه‌وه له هه‌مان پاشه‌كیدا ئاماژه‌م بۆ ئه‌وه كردووه كه كافكا دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگیرانیی له‌گه‌ڵ (فلیسێ بایر) ده‌ستی به نووسینی (دادگایی) كردووه. دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ده‌زگیرانیی، كافكا تا ماوه‌یه‌ك هیچی نه‌نووسیوه به‌ڵام، پاش ماوه‌یه‌ك دووباره جۆش و خرۆشێكی تیا دروست ده‌بێت و دیسان روو له نووسین ده‌كاته‌وه و خۆشحاڵه كه ده‌توانێت بنووسێت.
*له‌سه‌ر به‌دوای یه‌كداهاتنی به‌شه‌كانی رۆمانی (دادگایی) ئاماژه‌ت بۆ جیاوازی ئه‌دیتۆران كرد. ئایا له‌م رووه‌وه ده‌قێكی مراجه‌عه‌كراو له‌م رۆمانه هه‌یه له‌گه‌ڵ ده‌قه‌كه‌ی ماكس برود دا جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بێت؟
–نه‌خێر، جیاوازییه‌كه ئه‌وه‌نده نییه، ئێستا ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك به‌ش مشت‌ومڕ هه‌یه كه پێم وایه به‌شی هه‌شته. به‌ڵام ئه‌م جیاوازی بیر و بۆچوونه تا ئه‌و راده‌یه نه‌بووه كه به مراجه‌عه‌یه‌كی تازه سه‌راپای رۆمانه‌كه ژێره‌و ژوور بكرێت. كۆتاییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه جێگای به‌شێك گۆڕاوه. له راستیدا، باسه‌كان زیاتر له‌سه‌ر شرۆڤه‌كردنی به‌رهه‌مه‌كانی كافكایه.
*ئه‌و فیلمه‌ت دیوه كه (جۆرج ئۆرسۆن ویلز ) له‌سه‌ر رۆمانی (دادگایی) دروستی كردووه؟
–به‌ڵێ ئه‌و فیلمه‌م دیوه. هه‌ڵبه‌ته من زۆر حه‌زم له سینه‌ما نییه. قسه‌ی هاوڕێیه‌كم بیرده‌كه‌وێته‌وه كه جارێك پێی وتم پێشتر زۆر رۆمانی ده‌خوێنده‌وه، به‌ڵام ئێستا هه‌ست ده‌كات رۆمانه‌كان كڵاوده‌كه‌نه سه‌ری. یانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆتاییه‌ی له‌گه‌ڵ دروست ناكه‌ن. منیش هه‌مان هه‌ستم هه‌یه سه‌باره‌ت به سینه‌ما. یانی پێم وایه سینه‌ما رازیم ناكات. به‌ڵام هاوڕێیانی دیكه‌م كه هه‌م كافكا باش ده‌ناسن و هه‌م حه‌زیان له سینه‌مایه زۆر ستایشی فیلمه‌كه‌ی (ئۆرسۆن وێلز) ده‌كه‌ن، باشه (ئۆرسۆن وێلز)یش یه‌كێكه له پیاوه گه‌وره‌كانی سینه‌ما و ئیشه‌كه‌ی خراپ نییه، به‌ڵام من (جوزیف ك)ی فیلمه‌كه‌ی (ئۆرسۆن ویلز) له‌گه‌ڵ (جوزیف ك) رۆمانه‌كه‌دا، هێنده وه‌ك یه‌ك نابینم و هه‌ڵبه‌ته ئه‌مه رای تایبه‌تی خۆمه و دیسان جه‌خت له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه زۆر حه‌زم له سینه‌ما نییه.
*باقی رۆمانه‌كانی تری كافكاش ته‌رجه‌مه ده‌كه‌یت؟
–به‌ڵێ، ئێستا سه‌رقاڵی وه‌رگێڕانی (قصر)م كه دوو له‌سه‌ر سێی ته‌واو بووه و وه‌رگێڕانه‌كه‌ی تا نیوه‌ی زستان ته‌واو ده‌بێت كه وه‌رگێرانی (قصر-كۆشك) ته‌واو بوو ئیتر دۆسێی و وه‌رگێڕانی چیرۆك و رۆمانه‌كانی كافكا داده‌خه‌م.
*ئه‌ی (امریكا) ئه‌م رۆمانه ته‌رجه‌مه ناكه‌یت؟
–ئه‌مریكا، له‌ناو به‌رهه‌مه‌كانی كافكادا، له رووی به‌های ئه‌ده‌بییه‌وه له ئاستێكی نزمتردایه. هه‌ڵبه‌ته من به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م رۆمانه‌م ته‌رجه‌مه كردووه كه ناوی (ئاگر هاوێژ)ه خودی كافكاش كه له ژیاندا بووه زیاتر حه‌زی له‌م به‌شه بووه و له به‌شه‌كانی تری ئه‌م رۆمانه ناڕازی بووه. هه‌رچه‌نده كافكا سه‌باره‌ت به به‌رهه‌مه‌كانی و به‌تایبه‌تی سه‌باره‌ت به رۆمانی ئه‌مریكا زۆر گه‌شبین نه‌بووه، زۆر ره‌خنه‌ی لێده‌گرێت، به‌ڕاستی منیش به نیاز نیم بچم به لای ئه‌م رۆمانه‌دا. له‌وانه‌یه له ئاینده‌دا ئه‌م ئیشه بكه‌م، به‌ڵام دوای وه‌رگێڕانی (قصر) دۆسێی وه‌رگێڕانی چیرۆك و رۆمانه‌كانی كافكا داده‌خه‌م.
سەرنج: رۆمانی دادگایی لەلایەن رۆماننووس عەتا نەهایی -یەوە لە فارسییەوە كراوە بەكوردی.
سه‌رچاوه: www.magiran.com