🌕 پەیامی بنەماڵەیەکی ۵۶ شەهیدەی باشووری کوردستان بۆ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات

🌕 پەیامی بنەماڵەیەکی ۵۶ شەهیدەی باشووری کوردستان بۆ ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات




بنەماڵەیەک لە باشووری نیشتمان کە ۵۶ شەهیدان داوە لە پێناو سەروەری و سەربەستیی کورد و کوردستاندا، پەیامێکیان لەسەر شەهیدبوونی ژینا ئەمینی و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات بڵاو کردەوە.


دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە:

"ژینا ئەمینی ئەو شەهیدەی بوو بە سیمبۆل و هەوێنی سەرهەڵدانی ڕاپەڕینێکی خۆڕسک لەسەرانسەری ئێران.

لێرەوە هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆمان بۆ بنەماڵەی شەهید ژینا و تەواوی ئەو شەهیدانەی لە خەباتی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی ئیران ڕادەگەیەنین، هیوای پارێزراوی و ئازادییش بۆ تەواوی زیندانکراوەکانی ئەو ڕاپەڕینە پڕشۆکۆیە دەخوازین. 

هەر لەم سۆنگەیەشەوە منیش (شوان مەندی) لەناویاندا، هەم وەک شاعیرێک و هەم وەک پێشمەرگەیەکی دێرینی شۆرشی کوردستان و جارێکیش وەک ماڵباتی پەنجا و شەش شەهیدی کاروانی بزاڤی شۆڕشگێرانەی خەباتی ڕەوای نەتەوەکەم لە باشوری کوردستان، هاواری پڕنەعرەتەم دەخەمە پاڵ دەنگ و هاواری ستەمدیدەی جەماوەری ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەکەم، وە پشتیوانیی گەرمی ڕاپەڕیوانی دڵگەرم دەکەم دژ بەو جەور و ستەمەی کە دەسەڵاتی ڕێژێمی سەرکوتکەری ئیسلامیی فاشست دەرهەق بە نەتەوەکانی ناو چوارچێوەی ئێران بەڕێوەی دەبات. 

بانگم دەخەمە تەک بانگەوازە ڕەواکەیان و دەڵێم بڕوخێت ڕێژێمی زوڵم و ستەم و سەرکوتکەری لە ئێران و تەواوی جیهاندا.


 بژی ئازادی.

 بژی ژیان.

 نەفرەت لە شەڕ و کاولکاری.

 سەرکەوتوبێ خەباتی ڕەوای ڕاپەڕیوانی نەتەوەکانی ئێران.

چاو لە ئاسۆی سەرکەوتناتن ناتروکێنم.

شەهیدان تاجی سەروەری و شانازیمان.

سەرکەوتن هەر بۆ ئازادیخوازانە.

بنەماڵەی ۵۶ شەهیدەی باشووری کوردستان


٢٠٢٢/٩/٢٣ی زایینی

سلێمانی

Report Page