🌕وەسیەتنامەی جاشێک
![](/file/d6be82efc5c7ca2920e7d.png)
لە شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له سه‌ر ڕێگەی كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كوردێک قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات
ساڵی 1923ی زاییی، نوێنه‌ری توركیە له ڕێككه‌وتنی لۆزان كه ویستیان ڕێككه‌وتننامه (په‌یماننامه) له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئورووپادا واژۆ بكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی به‌رهه‌ڵستی نوێنه‌رانی وڵاتانی ئورووپا بوونه‌ته‌وه. نوێنه‌رانیی ئورووپا ڕازی نه‌بوون رێككه‌وتننامه‌كه واژۆ بكه‌ن و وتیان له خۆرهه‌ڵاتی توركیە كورد و خاكی كوردستان هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئێمه رێككه‌وتننامه‌كه واژۆ بكه‌ین كورده‌كان چیان به‌سه‌ر دێت؟
وه‌فده‌كه‌ی توركیە له وه‌ڵامدا وتیان: "توركیە به ته‌نیا ده‌وڵه‌تی توركه‌كان نییه، به‌ڵكو توركیە بۆ كورد و توركه و ئه‌م دوو نەتەوەیە بڕیاریان داوه پێكه‌وه بژین، به‌ڵام ئه‌وكات نوێنه‌رانیی ئورووپا به‌م قسانه‌ی وه‌فدی توركیە باوه‌ڕیان نه‌كرد".
سه‌رۆكی وه‌فدی توركیە له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا (عیسمه‌ت پاشا) هاواری بۆ مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورک برد و وتی: "ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌ویت، ده‌وڵه‌تی كوردی دروست بووه، ده‌بێت كارێكی وا بكه‌یت بۆ ئوروپایییه‌كان بیسه‌لمێنێت كه كورد و تورک پێكه‌وه ده‌ژین بۆئه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی (سییڤه‌ر) هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه".
مسته‌فا كه‌ماڵ ئه‌تاتورک بانگی كوردێكی شاری ده‌رسیمی كرد کە ناو "حه‌سه‌ن خه‌یری" بوو، داوای لێ كرد ڕۆژی دوایی به‌رگی كوردی بپۆشێت و له‌گه‌ڵی بچێت بۆ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی ڕۆژنامه‌نووسان و وه‌فدی وڵاتانی دیكه بدات كه حكوومه‌تی توركیە كورد و به‌رگی نه‌ته‌وه‌یی و زمان و كولتووری كوردانی په‌سه‌ند كردووه.
ژنه‌كه‌ی "حه‌سه‌ن خه‌یری" زۆر لێی ده‌پاڕێته‌وه كه ئه‌و كاره نه‌كات و خیانه‌ت له نەتەوەی كورد نه‌كات، به‌ڵام حه‌سه‌ن خه‌یری به‌گوێی نەکرد. چه‌ند جارێک "حه‌سه‌ن خه‌یری" به جلی كوردییه‌وه ده‌چوو بۆ پارله‌مانی توركیە و هاواری ده‌كرد كه كورده‌كان نایانه‌وێت جیا ببنه‌وه، پاشان ئه‌تاتورک داوای لێ كرد ته‌له‌گرافێكی له‌و جۆره ڕه‌وانه‌ی (لۆزان) بكات. "حه‌سه‌ن خه‌یری" به گوێی كرد و به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گری دایه ده‌ست هه‌موو نوێنه‌رانی ڕێككه‌وتنی (لۆزان)، بۆیه ئه‌وانیش ڕێككه‌وتننامه‌كه‌یان واژۆ كرد و ده‌وڵه‌تی كوردی درووست نه‌بوو.
پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م به فه‌رمانی ئه‌تاتۆرک "حه‌سه‌ن خه‌یری" ده‌ستگیر كرا و ڕه‌وانه‌ی دادگای ئیستیقلال كرا، له دادگا "خه‌یری" به جوداخوازی و له به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو پارله‌مان تاوانبار كرا. هه‌ر چه‌ند "حه‌سه‌ن خه‌یری" وتی: "من ئه‌و كاره‌م بۆ ڕێگریكردن له سه‌ربه‌خۆییی كورد كرد و ته‌له‌گرافم نارد بۆ لۆزان و ڕێككه‌وتنی (سییڤه‌ر)م هه‌ڵوه‌شانده‌وه"، دادگاش له وه‌ڵامدا وتی: "ده‌زانین ڕێگریت كرد له سه‌ربه‌خۆییی كورد، به‌ڵام له‌به‌ركردنی جلی كوردی له‌ناو پارله‌مانی توركیە پێشێلكردنی یاسایە". دادگا حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر "حه‌سه‌ن خه‌یریـ"ـدا سەپاند.
سه‌ره‌نجام لێیان پرسی دوا داوات چییه؟ حه‌سه‌ن خه‌یری هاواری كرد و وتی: "له شوێنێكدا به‌خاكم بسپێرن (قه‌بره‌كه‌م) له سه‌ر ڕێگەی كورده‌كان بێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كوردێک قه‌بره‌كه‌م ببینێت و تف بارانم بكات".