مەسعوود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە

مەسعوود بارزانی پەیامێکی هاوخەمیی بڵاوکردەوە


1397/4/23 09:57

بەبۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراوی کورد"مەلا ڕەشید قەرەنی زادە" سەرۆک بارزانی بروسکەیی هاوخەمیی بڵاوکردەوە.

لە بروسکەکەدا سەرۆک بارزانی هاوخەمیی خۆی بۆ كەسوكاری کۆچکردوو و خەڵکی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان ڕاگەیاندووە کە ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە كەسایەتیی ئایینی و كۆمەڵایەتیی و ئیمام جومعەی پێشووی شاری مەهابادمان پێ گەییشت.

خوالێخۆشبوو مامۆستا مەلا ڕەشید قەرەنی زادە دۆستێكی نزیكی ئێمە و، دڵسۆز و كەسایەتییەكی نیشتیمانپەروەر و خواناسی شاری مەهاباد بوو و لەدەستدانی خەسارەتێكی گەورەیە بۆ هەموومان. بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری مامۆستا ڕەشید و خەڵكی خۆشەویستی شاری مەهاباد و زانایانی ئایینیی كوردستان دەكەم.

لەخودای مەزن داواكارم خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا لله و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی

12ی 7ی 2018


پێگەی ئیسلاح


Report Page